یەكێك لەهۆ پێویستەكان بۆ یاد كردنەوەی شەهیدان و سەروەرانی گەل و نیشتمان، بۆ ئەوەیە، بەڵكو ئەو هەل پەرەستانەی كە لەسایەی خوێنی شەهیدان گەیشتن بەئاسودەیی شەرم دایانگرێ و هەروەها بەزیو و تەزیوەكان ڕووی كۆڕ‌و كۆبونەوەیان نەبێ و لەڕوویان نەێێ خۆیان بەناوی شۆڕش و پێشمەرگەیی گیف كەنەوە.
ڕۆحی شەهیدە قارەمانەكان و شەهیدەكانی سازمانی خەبات كە بەنرخترین سەرمایەی گەل و نیشتمانن شاد بێ
..........................................................................................................................................
یادێكى كورت له شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان
به‌ره به‌ره گژ و گیا‌و ده‌غڵ و دان له‌پێده‌شته‌كان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕان و ئیتر ورده‌وورده گه‌رما جێگه هه‌واى خۆش و فێنكى به‌هارى ده‌گرته‌وه، گوڵ و سه‌وزایى زه‌نوێریى و جوانیان كه‌متر ده‌بوو. جوتیاره‌كانیش ورده ورده خۆیان ئاماده ده‌كرد و كه‌ل و په‌لى دروێنه‌یان بۆ وه‌رزێكى نوێى دروێنه ئاماده‌ده‌كرد و داس و ماڵه‌غانیان تیژ و ده‌مه زه‌رد ده‌كرده‌وه. قسه له‌وه بوو كه چۆن به هه‌ره‌وه‌ز و كۆمه‌گ شان بده‌نه به‌ر وه‌رزێكى دیكه له‌دروێنه و گێره و خه‌رمان سور كردن. به‌رِاستى ئه‌و رۆژ و ساتانه‌ش ئه‌گه‌رچى ماندوو بوونى زۆرى بۆ وه‌رزێرِ هه‌یه، به‌لام خۆشى و چێژێكى تایبه‌تیشى هه‌یه. چوونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌ڵگرتنى به‌رى ره‌نجى ساڵێكیان، ئه‌و چێژ و تامه‌شى هه‌یه كه. هه‌موویان رۆژانى هه‌ره‌وه‌زو و كار به‌دڵى ئاوه‌ڵه و بێ كینه‌و به‌قسه‌ى خۆش ده‌به‌نه سه‌ر، له‌دوایدا دڵ خۆشن چونكه به‌رهه‌مى ساڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و هه‌ناسه‌یێكى ئاسووده‌یى هه‌ڵده‌كێشن.
به‌ڵێ له‌و وه‌رزه و له‌مانگى جوزه‌رداندا، پێشمه‌رگه، دڵدارو ئه‌ویندارى نیشتمان، هه‌ڵۆ به‌رزه فڕو تیژ باڵەکان، به‌هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه ده‌بێ نیشتمان و گه‌لى كورد له‌ده‌ست دژمنى چاو چنۆك بپارێزن و پشتیوانی گه‌ل بن و تێبكۆشن تا ئازادى و ڕزگاری بۆ ده‌سته‌به‌ر بكەن، گیان به‌ختده‌كا و خۆله‌ده‌ورى نیشتمان و دانیشتوانى ده‌گێڕن.
پێشمه‌رگه ئه‌و قاره‌مان و پارێزه‌ره‌ى نیشتمانه، هه‌وڵده‌دا گه‌ل و نیشتمان له‌ئافه‌ت و پیس و پۆخڵى بپارێزێ و نه‌هێڵێ گیاكه‌ڵه‌ى داگیركه‌رو مڵه‌ى ده‌سه‌لاتى غه‌ددار له‌ریشه‌ى ده‌ربێنن.
قاره‌مانانى دڵ پڕ له‌باوه‌ڕ به‌ئازادى، شۆڕشگێڕ‌و لێبڕاو، دڵخۆشیان ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى ئازادى نیشتماندا گیانیان فیداده‌كه‌ن. رووسوورن چوونكه وه‌ك موجاهیدى ڕێگه‌ى خودا ته‌واوى به‌رپرسایه‌تى و ئه‌ركیان به‌جێ گه‌یاندوه، رووبه‌رووى سه‌ختترین و حه‌سته‌مترین هه‌ل و مه‌رجه‌كان بوونه‌وه، له‌گیانى شیرین و له‌ژیان و ماڵیان ده‌گوزه‌رێن، ڕێگه‌ى هات و نه‌هات ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیشتمان و گه‌ل بپارێزن و ئاسۆیان له‌به‌ر ده‌م رووناك بكه‌ن.
بێ شك شه‌هیدان و قاره‌مانانى ڕێگه‌ى ئازادى له‌ڕێبازى پیرۆز و پرِ له سه‌روه‌رى سازمانى خه‌بات، پێشرِه‌وان و ئاڵاهه‌ڵگرانى ڕێگه‌ى ئازادى و نیشتمانپه‌روه‌رین، هه‌ركام له‌شه‌هیدانى ڕێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات، ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یین و ده‌ورى به‌رچاو و له‌بیر نه‌كراویان له فیداكارى و له‌خۆ بووردویى هه‌یه.
شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌دان، ئه‌و قاره‌مان و رۆح شاد و له‌بیر نه‌كراوانه‌ى رِێگه‌ى ئازادین كه ده‌بێ گه‌وره‌یى و بایه‌خیان و جێگه و پێگه‌یان بزاندرێ. ئه‌و ده‌سته شه‌هیده‌ى مانگى جۆزه‌ردان كه یادیان به‌رز راده‌گرین. به‌تایبه‌ت ده‌بێ جێگه و پێگه‌ى قاره‌مانان، شه‌هیدى نه‌مرو فه‌رمانده‌ى لێهاتو، شه‌هید مه‌لا عه‌لى ره‌سووڵى كه وێڕاى به‌ڕێوه‌به‌رى كارى ته‌شكیلاتى، فه‌رمانده‌یەكى لێهاتو و كارامه‌و دڵسۆزى سازمان بوو، خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست و متمانه‌یان پێده‌كرد. شه‌هید مام شه‌ریف ره‌حمانى، دڵسۆز و یارى به وه‌فا و به ئه‌مه‌ك و نیشتمان په‌روه‌ر كه ته‌نیا دڵخۆشى و هومێدى، سه‌ركه‌وتنى گه‌ل كورد و سازمانى خه‌بات بوو. مام شه‌ریفى تێكۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌رو خاوه‌ن باوه‌ڕى قووڵ به‌خودا و به‌ئازادى نیشتمان له ماڵی جەنابی" مامۆستا سەیدجەلال حوسەینی " به‌ده‌ستى ترۆریستانى ڕژیمى ئاخوندى شه‌هیدكرا. شه‌هیدى نه‌به‌ز و قاره‌مان و لێهاتو، شه‌هید صدیقى ئه‌حمه‌دى ناسراو به "صدیق ده‌ره‌یى"، كه ئازایه‌تى و لێهاتوویى ناوازه بوو، شه‌هید صدیق یه‌كێك له‌كادره نیزامیه لێزان و لێهاتوه‌كانى سازمانى خه‌بات بوو كه به‌داخه‌وه له‌جه‌نگێكى نابه‌رابه‌ردا له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانى سازمان و هێزى به‌كرێگیراوى ڕژیم له‌ناوچه‌ى خاو میراواى مه‌ریوان شه‌هیدكرا. هه‌روه‌ها یادى ئه‌و ژماره شه‌هیده‌ى دیكه‌ى مانگى جۆزه‌دان كه ناوه‌كانیان له‌به‌ر ده‌ست دان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وانیش شه‌هیدى قاره‌مان شه‌هید كاك ئیبراهیم محەممەدی، شه‌هید كاك هه‌مزه ره‌سووڵى، ناسراو به‌هه‌مزه سه‌رده‌شتى، شه‌هید كاك غه‌فوور تاژانده‌ره، ناسراو به غه‌فوور شنۆیى، شه‌هید كاك ره‌شید كه‌ریم زاده، شه‌هید كاك سید جه‌میل سه‌جادى "جه‌میل سنه‌یى" شه‌هید كاك مەحمود ره‌سووڵى "مەحمود ئارمرده‌یى" شه‌هید كاك ئه‌حمه‌د عه‌زیزى، شه‌هید كاك ره‌حمان كۆخى، شه‌هید كاك عارف خزمه‌تگوزار، ناسراو به عارف مه‌ریوانى، شه‌هید كاك عبدوڵڵا قەیتولى، شه‌هید كاك محەممەدئەمین بۆكانى.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانى ئه‌و ده‌سته‌یه له‌شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان و تێكڕاى شه‌هیدانى ڕێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ئازادى.
یادێكى كورت له شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 10

