یاد كردنەوەی ئەو تێكۆشەرانەی كە چشیان لەخۆشیەكانی ژیانیان كردو لەڕێگەی ئازادیی كوردستان و گەلی كوردو لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات شەهید بوون و بەردەوام بوون لەتێكۆشان لەسەر ڕێبازیان، ئەركێكی شۆڕشگێرانە، ئەخلاقی و نیشتمانی و نەتەوەییە. ئەوانەی سەروەرانی گەل و شەهیدان و ڕیبازیان لە بیردەكەن و بە جۆرێك لە جۆرەكان بەردەوام نابن لەو بەڵێن و وەفایەی بە شەهیدانیان دابوو، بێگومان ناتوانن بۆ خۆیان و خانەوادەو كەس و كارو دۆستان و كوردستان و گەلی كوردیش وەفایان هەبێ.
شەهید كاك ئەبوبەكر محەممەدی (چەكوشەیی) خەڵكی دێی چەكوشەی ناوچەی سەقز و شەهید عەبدوڵا محەممەدی (نستانی) خەڵكی دێی نستان لەناوچەی ڕەبەت. ئەو دوو قارەمان و تێكۆشەرە لەماوەی پێشمەرگایەتیدا وەك جووتە برا پێكەوە بوون و لێك دانەدەبڕان و وەك خەباتیە ڕاستەقینەكان دوور بوون لەناوچەگەرایی و دەستە بەندی و بە دڵی پاك و باوەڕی ڕاستەقینە لەپێناو گەل و كوردستان و لەتێكۆشان لەبەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی گیانی بەرزیان فیدای ئازادی كرد.
رۆحیان شاد و یاد و ناوی بەرزیان هەمیشە بەردەوام و بەخێر بێت
یاد كردنەوەی ئەو تێكۆشەرانەی لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات شەهید بوون ئەركێكی شۆڕشگێرانە
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 10

