ئاشكرایە هەر هێزێكی سیاسی لایەنی ئەرێنی و چاک و هەروەها لایەنی خرابیشی هەیە، كە بێگومان ئەو دیاردانە بۆ هەركام  لەلایەن سیاسیەكان بەشێوەی ڕێژەیی جیاوازی هەیە.
بۆنمونە هێزی سیاسی هەن لەدروست كردنی شەڕی ناوخۆیی و شەڕی كورد لەگەل كورد نەخشی زۆری هەبوە، لایەنیش هەیە هیچ كات نەخشی لەشەڕ ناوخۆیی و كورد لەگەڵ كورد نەبوە، تەنانەت ئەگەر هێرشیان كردۆتە سەر، تەنیا دیفاعی لە خۆی كردوەو زۆر جاریش لەحەقی خۆی خۆش بوە، تا توش شەڕئ براکوژی نەبێ و ریگە بگرێ‌ لەشەڕی براكوژی( بۆ نمونە سازمانی خەبات ئەو هێزو تەشكیلاتەیە كە هەمیشە دووریی كردوە لەشەڕی براكوژی و تەنیا بە ناچاری دیفاعی لەخۆی كردوە).
  هێندێك جار باس لەخەیانەتی نیشتمانی‌ و تاوانی هێزو لایەنەكان دەكرێ‌ لەبەرانبەر خەڵك و لەكاتی شەڕی نێوانیان و تەنانەت لەكاتی ناكۆكیە تەشكیلاتی و جیابونەوەكاندا، كە فڵان بەرپرس لەلایەن فڵانە بەرپرسەوە چاڵی بۆ هەڵكەندراوە لەلای دژمنانی كوردو بەكوشت دراوە، لەو بارەشدا سازمانی خەبات خاڵی لاوازی لەسەر نیەو ڕووسورە لە مێژووی پاكی.
لە شۆێنی دیکەدا ناوچەگەرایی و دەستە بەندی هەیە و دەكرێ‌، بەڵام بەسەراحەت و سەداقەت  دەڵێم لەسازمانی خەبات ئەو جۆرە دیاردەیە، بەخەیانەت بە كوردو سازمانی خەبات حیساب دەكری و ئەگەر كەسێك یا كەسانێک بیانهەوێ  ئەو شتانە باس بكەن بە توندی بەرخوردیان پێدەكرێ‌
شەڕە دەسەڵات و مەسئولیەت لەسازمانی خەبات هیچ مەعناێكی نییەو سیاسەت و بەرنامەی سازمان خەبات شەفاف وئاشكرایەو هیچ شتێكی شاراوەی نیە، سەر بەهیچ دەستەو گروپێك نیەو دواكەوتوی هیچ لایەنێك و وڵات و حكومەتێكی بێگانەنیە. لەبەر ئەو سەربەخۆیی سیاسیەیە كەراستگۆیانە نەزەراتی خۆی دەڵێ‌ و لەوتنی ڕاستیەكان باكی نیە.
 هەر بۆیە داوایە واقعیانە قسە لەسەر سازمانی خەبات بكەن و ئێمە تێكەڵ بەهەڵوێست و بەرنامەی شێواو و نانیشتمانی و بزڕکاو مەكەن.