٢٥ساڵ به‌سه‌ر ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی و شۆڕشگێر كه به‌فه‌رمانی خومه‌ینی و له‌لایه‌ن جه‌لاده‌كانیه‌وه به‌رێوه چوون تێده‌په‌رێ.
ئه‌و جینایه‌ته به‌دوای شكستی رژیم له‌جه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق له‌هاوینی ساڵی ١٣٦٧ ى كۆچی خۆری و ١٩٨٨ى زایینی، له‌زیندانه‌كانی ئێران به‌رێوه چوو. خومه‌ینی بۆ ئه‌وه‌ی تامی تاڵی ئه‌و جامه ژه‌هره‌ی كه بۆ كۆتایی هێنان به‌جه‌نگ، له‌به‌رانبه‌ر عێراق و به‌ناچاری نۆشی كردبوو، له‌مێشك وده‌میدا كه‌م بكاته‌وه، له‌فه‌رمانێكی دڕندانه‌داو به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌موو بنه‌ما ئینسانی و ئیسلامیه‌كان، ئه‌و حوكمه كوێرانه‌ی ده‌ركرد. ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی خومه‌ینی بۆ داپۆشینی شكستی خۆیان له‌مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق وهه‌روه‌ها ترس له‌سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ر له‌دوای ئه‌و شكسته‌یان، ده‌ستیان دایه ئه‌وجینایه‌ته درندانه‌یه.
ئیعدامی (٣٠٠٠٠) سی هه‌زار زیندانی سیاسی كه‌به‌شی هه‌ره زۆریان له‌ئه‌ندامانی "سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران" و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان ئه‌ندامی سازمانی خه‌بات ولایه‌نه‌كانی دیكه بوون .
ئه‌و ئیعدامه كوێركوێرانه‌یه له‌كاتێكدا به‌رێوه چوو كه ته‌نانه‌ت ژماره‌یەک لەو زیندانیانە هیچ تاوانێكیان نه‌بوو و یان حوكمى ئازادییان بۆ ده‌رچووبوو کە ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، رژیمی ئێران ته‌نیا له‌كوشتن وجینایه‌تدا سه‌رده‌رچوویی هه‌یه و بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌قه‌تڵوعامی ئینساندا هیچ سنوورێك ناناسێ و ده‌ست ناپارێزێ.
بۆ خومه‌ینی وداروده‌سته‌كه‌ی، كوشتنی مرۆڤه‌كان سه‌رگه‌رمی وكایه‌كی ئاسایی بوو، به‌ڵام ئایا ئه‌و جینایه‌ته‌ی كه خومه‌ینی وه‌ك كارێكی ئاسایی كردی، زیانه‌كان وپریشكی هه‌موو شوێن وناوچه‌ییكی ئێرانی نه‌گرته‌وه؟ هه‌زاران خانه‌واده‌ی تازیه‌بار نه‌كرد؟ سه‌دان مندالی له‌نازی دایك وباوك بێبه‌ش نه‌كرد؟ به‌ڵی خومه‌ینی وئاخونده خوێن رێژه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌وەی به‌لایانه‌وه گرینگ بوو، حه‌زی پیسیان بە خوێن رشتن و داپۆشینی شكستیان ، به‌لافاوی خوێنی مروڤه ئازادیخوازه‌كان بوو. ئه‌و حه‌زه‌ی كه بۆ هه‌تاهه‌تایه وه‌ك خاڵیكی ره‌ش به‌مێژوویی رژیمى ئێران‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك یه‌كێك له‌پێناسه‌كانی درنده‌یی و جینایه‌تكاری ئاخوندان له‌مێژوودا خۆده‌رده‌خا.
له‌دوای ٢٥ساڵ به‌سه‌ركۆمه‌ڵكوژی زیندانیانی سیاسی ده‌بێ بپرسین، ئایا خومه‌ینی و رژیمه‌كه‌ی توانیان كۆتایی به‌راپه‌رین وناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بێنن و هه‌روه‌ها كۆتایی به‌زیندانیی سیاسی بێنن و داهاتوی خۆیان و رژیمه‌كه‌یان له‌رووخان وله ناوچوون رزگاربكه‌ن؟ هه‌روه‌ها ده‌پرسین ئایا رژیمێكی له‌وشێوه جینایه‌تكار و درنده كه‌بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌رچه‌وسانه‌وه و مرۆڤ كوژی و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسانه و تا ئه‌مرۆش به‌شێوه‌ییكی سیستماتیك و به به‌رنامه ئه‌و جینایه‌تانه درێژه پێده‌دا، هومێد به‌ئاڵوگۆرو ریفورم و چاك سازی لێده‌كرێ؟
دیاره ئاخونده‌كان به‌جینایه‌ت و مرۆڤ كورژی توانیویانه رووخان و له‌ناوچوونیان وه‌دوابخه‌ن به‌ڵام ئه‌و تاوانکاریانە نه‌یتوانیوه كێشه‌ی ریشه‌یی و نا شه‌رعی و ناڕه‌وایی ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ر بكات و رژیم له‌رووخان و له‌ناوچوون رزگار بكا. له‌ئیستادا رژیم له‌گیژاو و دووبه‌ره‌كی و چه‌ند جیناحیدا، گیرۆده بووه و ده‌سته‌به‌ندیه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ریشه‌ی رژیمی تووش نه‌خۆشی چاره‌سه‌رنه‌كراو كردوه و مه‌رگ وله‌ناچوونی حه‌تمی كردوته‌وه.
بێ شەك كوشتاری هه‌زاران زیندانی سیاسی ئه‌گه‌رچی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو و قورسایی ئه‌و زیانه له‌ناوناچێ، به‌ڵام هه‌وێنێكی هه‌میشه‌یی و به‌ڵگه‌ییكی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ ره‌وایی شۆڕشی ئازادیخوازی دژبه رژیمی ئاخوندی و له‌به‌رانبه‌ریشدا نیشانده‌ری ناڕه‌وایی ونه‌بوونی هه‌ر جۆره مه‌شروعیه‌تێکی ئەو رژیمەیە.
جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌بیست وپێنجه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكرانی هه‌زاران زیندانی سیاسی له‌ئێراندا درود بنێرین بۆ گیانی پاكی ئه‌وان و هه‌روه‌ها روحی به‌رز و پاكی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات، شه‌هید عه‌بدولا هه‌مزه، شه‌هید خه‌ليل جه‌عفه‌ری(خه‌لیل ره‌شاش)، شه‌هید تاهیر یاكوباوایی وشه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیمی و شەهیدوغەفور ئەحمەدی كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حیزبی ده‌عوه له سالی ١٣٦٣ له‌ناوچه‌ی سیوه‌یلی كوردستانی عێراق ئه‌سیركران و ته‌حویل به‌رژیمی خومه‌ینی دران وله ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌ساڵی ١٣٦٧ كوچی خۆرى شه‌هید كران.
ئێعدامی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی جینایەتێکی نەبەخشراوە
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 10

