هەناسە سوارو ماندوو بوو، وەك ئەوەی چەند ڕۆژێك بوبێ‌ تەونی كردبێ‌، ووتیان چیە دەڵەی ماندووی؟ ووتی هەر زۆر. پرسیاری کرد زۆری ماوە بگەینە شۆێنی حەسانەوە؟ وتیان چەند سەعاتێكی ماوە.
هەناسەێكی قووڵی هەڵكێشاو وتی شۆڕش زۆر سەختەو ئەگەر وابێ‌ ناتوانم، لێیان پرسی هەر بەو چەند سەعاتەماندوو بووی؟
بەناچاری ناردیانەوە بۆ بنكە تا بەڵكو لەوێ‌ كەڵكی هەبێ‌، لەوێش كەوتە قسەی زل زل، هەر وەك ئەو نەبووه كە نەیتوانی چەند سەعات بە پێ و بەشاخدا سەركەوێ‌. ئەوەندەی فڕوفیشاڵ و قسەی زل كردبوو، كە زۆران لەبیریان چووبۆوە، ئەو كەسەیە نەیدەتوانی خۆی ڕاگرێ‌ و لەگەڵ هەڤاڵانیدا ڕێگە ببڕێ‌.  وای لێهاتبوو دەمی لەقسەی زەلام زەلام وەردەداو لای سەروی مەجلیس و كۆڕ دادەنیشت، هەر كەس نەیناسیایە پێوابوو لەشۆڕشگێری كەسی ناگاتێ‌. ببووە مڵۆزمی ئەو كادرو پێشمەرگە دڵسۆزانەی لەبنكەكانی سازمان خزمەتیان دەكردو تێكۆشەر بوون. 
دوژمن هێرشی كردە سەر بنكەكان وەزع تێك چوو،بەتێك چوونی بنكەكان و ئاوارە بوون و گواستنەوە، ئەویش كێچ كەوتە كەوڵی وئارامی نەما، لیباسە ئوتو كراوەكانی خۆڵاوی دەبوون، وای لێهات دانیشتنی بێ‌كەڵكانەی لەبنكەكان و شۆڕشی ئاسوودەو بەر سێبەریشی پێ‌ نەكرا.

ڕاستە كە دەڵێن شۆڕش لەپێناو ئازادی گەل، بەقسەو دروشم ناكرێ‌ و قسە زلەكان هەم تێكی دەدەن و هەمیش مەیدان چۆڵ دەكەن.
بابەشێخ