بە پێی هەموو بنەما ئایینەكان و بە پێی تێكڕای بنەماو قانوونەكانی باو لەجیهاندا، هەموو نەتەوەیەك خاوەنی مافەو هیچ دەسەڵات و هیچ هێزێك بۆی نیە مافەكانی لێ زەوت بكات.
هەر بۆیە ئەوانەی بە زەبری هێزو بە داگیركاریی و كوشت و بڕ، هەوڵی سڕینەوەی كورد دەدەن، دڕندەو جینایەتكارن و خەبات و تێكۆشان لە بەرانبەریاندا ئەركێكی پیرۆزە. 
بۆ دیفاع لەنیشتمان و نەتەوەی كوردو گەیشتن بە ئازادیی و لەناوچوونی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی، ئەركی پێشمەرگەیی زۆر پیرۆزە.
من دڵخۆشم كە بتوانم ئەو پێشمەرگەیە بم كە بێ‌منەتكردن بەسەر خەڵكداو بێ‌چاوەڕوانی پاداش و پێداهەڵگوتن و بارەقەڵایی و بەبێ‌بوونی هەر بەرپرسایەتیەك، ئەوەندەی لەتوانامدایە خزمەتی نیشتمانی خۆشەویست و هاونیشتمانیانی دڵسۆزم بكەم.
دڵ خۆشم كوردم و خەباتكاریی ڕێگەی ئازادیی و سازمانی خەباتم.