مه‌لانی جوان به‌ئاوازی خۆش له‌پێده‌شتی بۆكان و له‌یه‌كشه‌وه شادییان ده‌گێراو مژده‌ی هاتنی به‌هاری ره‌نگینیان به‌هاونیشتمانانی خە‌مبارو سته‌ملێكراو ده‌دا. به‌فر له‌پشتی یه‌كشه‌وه‌و ئه‌حمه‌ئاوا، ده‌تواوه‌و به‌دڵی زه‌ویدا ده‌چوه‌خوارو هه‌ژاران به‌تینی هه‌تاو له‌شیان گه‌رم داده‌هات، به‌رخ و كاری ساوا هه‌ڵبه‌زو دابه‌زیان بوو به‌و سروشته رازاوه شادییان ده‌گێڕا.
كیژان و كوڕانیش دڵخوش بوون به‌وه‌ی له‌به‌هاردا به‌كه‌ژو كێودا دێن و ده‌چن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌ندنی كه‌نگرو گێلاخه‌و چاوکوتكه‌و گژوگیا، هه‌وای بێگه‌ردی به‌هاریان هه‌ڵده‌مژی و شادیان دەگێڕا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شاری بۆكانی رازاوه‌ی مه‌كۆی ئه‌دیبانی كوردپه‌روه‌ر، وه‌ك زۆر شاری نیشتمان به‌هێزی رژیمی ئاخوندی ئابڵۆقه درابوو، شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی پارێزه‌ری سته‌م وتاریكی ژیانیان له‌خه‌ڵك تاڵ كردبوو. له‌به‌رانبه‌ردا پێشمه‌رگه دلێره‌كانی پارێزه‌ری نیشتمان، هه‌ڵو به‌رزه‌فڕه‌كانی كوردستان رۆڵه دڵسۆزه پاك و بێگه‌رده‌كانی سازمانی خه‌بات به‌گژ دژمندا ده‌هاتنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا، ته‌شكیلاتی بۆكانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌رێبه‌رایه‌تیی مامۆستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام ده‌ورێكی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له‌وشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم و خۆفرۆشان له‌ناوچه‌ی بۆكان. مامۆستا سه‌یدعه‌بدوللا ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان و به‌رپرسی ته‌شكیلاتی بۆكان بوو، له‌هه‌مان كاتدا له‌مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌به‌رانبه‌ر دژمنی غه‌داردا له‌هیچ سڵی نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها لەپاریزگاری له‌سازمانی خه‌بات له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاراندا فیداكاری ده‌كرد و له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا پێشه‌نگی هێرش بردن بوو. تێكۆشه‌ران و شه‌هیدانی وه‌ك ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام، شه‌هید مام سلیمان سلیمانزاده، شه‌هید كاك عوسمان عه‌بوو شه‌هید كاك محه‌مه‌دشینانی، شه‌هید كاك سادق زندی، شه‌هید حوسین ساحب نه‌زەر، شه‌هید كاك محەممه‌د خالیدی و ده‌یان شه‌هیدی خۆشه‌ویست و قاره‌مان، به‌خوێنی پاكیان سه‌نه‌دی حه‌قانیه‌ت و ره‌وایی سازمانی خه‌بات و جولانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كوردستانیان مۆركرد و به‌خۆراگرییان له‌به‌رانبه‌ر نه‌ویستانی سازمان و پاوانخوازاندا وێستانەوەو سه‌نگه‌ریان به‌رنه‌داو پاریزگاریان له‌بوونی سازمان ده‌كرد. داخ و هه‌زاران داخ، ماموستا سید عه‌بدولا ئارام و هاوڕێیانی له‌شانزده‌ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦١ له‌دوای ئه‌وه‌ی خۆفروشێك شوێنی مانه‌وه‌یان به‌هێزه‌كانی رژیم راده‌گه‌یێنێ، ده‌كه‌ونه ئابڵوقه‌ی دژمنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مقاومه‌ت و ئازایه‌تێیكی كه‌م وێنه‌یان نیشاندا و ژماره‌یەكی به‌رچاو له‌هێزه‌كانی رژیمیان به سزا گه‌یاند، تێكه‌ڵ به‌كاروانی شه‌هیدانی پڕ رێبواری ئازادیخوازی و سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بوون.
هه‌زاران سلاو له‌رۆحی پاكی شه‌هید ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام و شه‌هیدانی یه‌كشه‌وه و تێكڕای شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی كوردستان.
لێرەداو بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی مامۆستا سەیید عەبدوڵا ئارامی سەركردەو شەهیدانی یەكشەوەی بۆكان، درود دەنێرم بۆ ڕۆحی پاكیان و ژیان و تێكۆشانی ئەو شەهیدە سەربەرزانەمان كردۆتە چۆڵەچرای رێگەی خەبات و تێكۆشانمان.
له‌یادی شەهید بوونی مامۆستا ئارام و هاورێیانیدا بابەشێخ حسێنی
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 11

