چەند خائینی دژمن بە گەل و نیشتمان لەوەڵامی چاكەو خزمەتی سازمانی خەبات و مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و من خانەوادەکەم، تاوانێكی دڕندانەیان كرد.
خەیانەت بە گەل و نیشتمان و خەیانەت بەو كەسانەی لەپیناو ئازادی تێدەكۆشن، یەكێكە لەدەردەكانی مێژووی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی ستەملێكراوی كورد.
هێندێك لەخائینان خۆیان دەخزێننە ڕیزی پێشمەرگایەتی و خۆیان وەك هاوڕێ و دڵسۆز نیشان دەدەن بەڵام بەداخەوە هەموو ئاكاروهەڵوێستێكیان بۆ خزمەتی دژمن و بۆ دژایەتی گەلی كود و نیشتمانی خۆشەویستمان كوردستانە.
ئەو ڕاستیە دەبێ لەبەر چاو بگرین كە خائینان هەرچەند هەوڵ بدەن و تەنانەت خۆ بخزێننە ڕیزی شۆڕش و پێشمەرگایەتی و ڕِیزی سازمانی خەبات ی كوردستانەوە بەو جۆرەش ناتوانن دەروونی ڕەش و خەیانەتكاریان لەبەرچاوی میللەت و دلسۆزان وەشارن و خۆیان لەرسوایی و ئابروچون دەرباز بكەن.
له ٦\١٠ مانگى ئۆكتۆبر١٩٩٥ , زایینى به‌رانبه‌ر١٥ى ره‌زبه‌ری ١٣٧٤ی کۆچی خۆری, له‌شارى سلێمانى كوردستانى عێڕاق و به‌هۆى كرده‌وه‌ییكى ترۆریستى و ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبێكى به هێز له‌و ئوتومبیله‌ى به كارم ده‌هێنا, وه‌ك موعجیزه‌ییك وبه‌یارمه‌تى خوداى گه‌وره‌وهه‌وڵى دوكتۆره‌كان له‌مه‌رگى حه‌تمى رزگارم بوو.
به‌یانى كاتێك سوار ئۆتۆمبیل بووم وسویچم لێدا، ئوتومبیله‌كه ته‌قیه‌وه‌و من زۆر به‌سه‌ختى بریندار بووم هه‌روه‌ها کاک سامانی برازام کوڕی شەهید کاک سەید عەبدولکەریم و پێشمەرگەیەک بەناوی عەلی كه له‌نزیك ماشینه‌كه بوون بریندار بوون, دیاره ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ى ماشینه‌كه‌دا بوون وبرینداربوون.
باسكردنى ئه‌وروداوه بۆئه‌وه‌یه, كه‌هه‌م بوخۆم شتێكم له‌سه‌رووتبێ وهه‌م هه‌ستى خۆم به‌رانبه‌ر به‌و به‌ناوكوردانه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى خۆیان به‌نزیك ودۆست ده‌زانن, به‌ڵام له‌پشته‌وه خه‌نجه‌رى ژه‌هراوى لێده‌ده‌ن, ده‌ربریبێ. دانانه‌وه‌ى بومب له‌و ماشینه‌ى كه من به‌كارم ده‌هێنا له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بوو كه‌چه‌ندین ساڵ یارمه‌تیمان دابوون وله‌زۆَر كاتى حه‌سته‌مدا فریایان كه‌تبووین. به‌ڵام له‌وه‌ڵامى چاكه‌دا ئه‌و جینایه‌ته‌یان كرد كه رژیمى ئاخوندى ده‌ستورى پێدابوون.
له‌ماوه‌ى به‌شدارى كردنم له‌خه‌باتى ئازادیخوازانه‌دا, كه‌متر له‌دژمنى روبه‌رو ئاشكراترساوم، به‌ڵام هه‌میشه له‌و دوژمنانه كه له‌به‌رگى دۆستدا خۆیان حه‌شارداوه ترسم هه‌بوه‌و له‌رژیمى ئاخوندى و دژمنانى ئازادى به‌مه‌ترسیدارترم زانیون.
باوكى به‌رێزم و به‌نده‌و به شى زۆرى ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌م ته‌مه‌نمان، ژیانى ئاساییمان، ئه‌وه‌ى بوومان له‌پێناوئازادى له‌پێناو گه‌ل وسازمانى خه‌بات به‌ختمان كرد. ته‌نانه‌ت تائیستاش، كاتێك بۆنه‌ییكى خۆش ده‌بینم باوه‌رناكه‌م وناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌وبۆنه خۆشه‌دابیمه‌وه، چونكه‌نامۆیه پێم.
گومانم نیه‌زۆركه‌سى وه‌ك ئیمه بوون و تائێستاش وجودیان هه‌یه، رونیشه كه‌خه‌بات له‌پێناوئازادى نرخى زۆرى ده‌وى و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌پێناو ئازادی‌دا تێده‌كۆشن ده‌بێ له‌خۆبوردووبن. ئاشكراشه تێکۆشان له‌پێناوده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆمیلله‌ت هیچ منه‌تێكى نیه. له‌به‌رانبه‌رئه‌وراستیانه‌شدا، كه‌تێكوشان له‌پێناوئازادى ورزگارى گه‌ل ونیشتمان پیرۆزه، به‌ڵام زۆرناخۆشه كه‌سانى هاوزمان و ئه‌وانه‌ى یارمه‌تیان ده‌ده‌ین و له‌كاته حه‌سته‌مه‌كاندا پشتیان ده‌گرین و له زۆر كێشه‌و نه‌هامه‌تى رزگاریان ده‌كه‌ین، به‌به‌ڵێنى دژمن و بۆ تۆزێك چڵكاو، بێ ئه‌مه‌كى بكه‌ن وپێنه‌زانى خه‌یانه‌ت ده‌كه‌ن.
له‌راستیدا هیچ كات دژمنى ئازادى ناتوانى كاربكاته سه‌ر باوه‌ر‌ى شۆڕشگێران و خه‌بات وتێكوشانیان له‌پێناوئازادیدا، به‌ڵام رفیقى نارفیق وهه‌ڤاڵى دروینه، به‌كردارى دزێو‌و وقسه‌ى سارد‌و خه‌یانه‌تیان، مه‌ترسى گه‌وره‌و سه‌ره‌كین.
له یادى ئه‌و روداوه تروریستى و تاڵه‌دا كه بۆ جارێكى دیكه‌ش له‌مه‌رگى حه‌تمى نزیكى كردمه‌وه‌و بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگ له‌سه‌ر ته‌ختى بیمارستان و له ژێر چاودێرى پزیشكدا بووم، نه‌فره‌ت ده‌نێرم بۆ رژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى و هه‌موو دژمنانى كورد و دژمنانى ئازادى . گومانم نیه گه‌لى كورد به‌مافه‌كانى ده‌گات و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانیش چاره‌نوسیان له‌ناوچوون و روخان و رسوابوونه.

