ڕژیمی دیكتانۆری ئاخوندی لەئێران كە لەقەیرانی جۆراوجۆری سیاسی وكۆمەڵایەتی و ئابوریدایە، كەوتۆتە هەلومەرجێكی سەخت كە ڕزگار بوونی مەحاڵە. ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان و دژایەتی خەڵك لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە، جارێكی دیكە ناڕەوایی و نامەشروع بوونی سەلماند. 
ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە لەماوەی ساڵانی دەسەڵاتی پڕ لەستەم و جینایەتیدا بە بەردەوامی زوڵمی لەدانیشتوانی ئێران كردوەو تاوانی گەورەی بەرانبەر نەتەوەكانی پێكهێنەری ئێران و چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگەدا كردوە. بەڵام ئاشكرایە كە تاونكاری و ستەمگەری ئەو دەسەڵاتە دواكەوتوە بەرانبەر بە ئافرەتان بەر بڵاو بەرچاوتر بووە.
ئافرەتان لەئێران و كوردستاندا لەگەڵ زوڵم و ستەمی چەند قات بەرەو ڕوون و بە پێ‌ قانونی دواكەوتوانەی ئەو دەسەڵاتە، مافەكانیان پێشێل دەکرێ .لەماوەی چەند مانگی ڕابڕدودا دەسەڵاتی دیكتاتۆرو حەق نەبیست لەئێراندا بە پێ‌ بڕیاڕی خامنەیی و ئاخوند ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ڕژیم، فەرمانیان بەهێزە سەركوتگەرەكانیان داوە هێرش بكەنە سەر ئافرەتان بەبیانووی نەپۆشین و لەبەرچاونەگرتنی حیجاب. ئەوە لەكاتێكدایە ئافرەتان بەپێ‌ قانونی ئەو دەسەڵاتە دواكەوتوو نەزانە ( سیغە) دەكرێن كە سیغە نیكاحی كاتی و چەند سەعاتیەو بۆتە هۆی پەرەگرتنی فەحشاو فەسادی ئەخلاقی لەئێراندا.
بەبۆنەی ئەو بڕیاڕە نابەجێ‌ و دواكەوتوانەی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی داوا لەئافرەتانی تێكۆشەری كوردستان و تێكڕای هاونیشتمانیان لەكوردستان و سەرانسەری ئێران دەكەم وەك چۆن هەمیشە لەبەرانبەر پیلانەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی مقاومەت و خۆڕاگریان كردوەو ڕێگەیان نەداوە بەرنامەو سیاسەتە دژی گەلی و دژی مرۆییەكانی ئەو ڕژیمە ئیرادەو بڕیاڕتان بۆ لەناوبردنی ئەو سیستم و دەسەڵاتە دواكەوتوە لاواز بكا، خوازیارم لەداهاتووشدا چالاكانەتر لەبەرانبەر بڕیاڕە دژی ئینسانی و دیكتاتۆرانە بوێستنەوە.
سپاس و پێزانینم پێشكەش دەكەم بەناوەندەكانی چالاكی سیاسی و مەدەنی، ڕێكخراوەكانی ئافرەتان، ئافرەتە چالاك و تێكۆشەری مەیدانی خەباتی ئازادیخوازی و مافخوزای و یەكسانیخواز كە هەوڵیان لەپێناو هاتنە دیی ئازادی و بەرانبەریی و یەكسانی زیاتر كردوە. بێگومان چالاكی ئێوەی تێكۆشەر لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەسەرانسەری ئێران و كوردستان لەدژی سیاسەتی سەركوت و چەوسانەوە لەلایەن ئاخوندان، گرینگی زۆری هەیەو دەبێتە چەخماخەی ڕاپەڕینی یەكجاری.
هەر بڕیارێكی زۆرە ملێ‌ لەبەرانبەر هەر چین و توێژێكی كۆمەڵگە بەتایبەت ئافرەتانی ستەملێكراو مەحكوم دەكەم.
بابەشێخ حوسەینی 
٢٥ ی پووشپەری ١٤٠١ كۆچی خۆری