پەسەند كرانی 25 نوامبر بە رۆژی جیهانی بهرنگاربوونهوهی توندوتیژی لهبهرانبهر ئافرهتان لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان پهیامێك و سهرهتایەكی گرینگ بوو بۆ ئهوهی تا لەسەرانسەری جیهان هەوڵ بۆ كۆتایی هێنان بهتوندو تیژی لەدژی ئافرەتان و ژنان بهێندرێ و بەكردهوه ، هەنگاو بۆ نەهێشتنی و زوڵم و ستەم لەبەرانبەر ئافرەتان هەڵگیرێ.كەم پیاو هەیە ستەمی لەئافرەت نەكردبێ، جا ئەو ستەمانە چەندایەتی و چۆنایەتیان، بەپێی هەلومەرج وسەردەمەكان جیاوازیان هەبوەو هەیە. ڕەنگە منیش وەك پێویست ڕەچاوی مافی ئافرەتم نەكردبێ بەڵام بەخۆشیەوە پێشمەرگایەتی ڕاستەقینەو، ورد بوونەوەی زیاتر لەوەزعی تاڵی ژیانی ئافرەتان، وای كرد زیاتر ڕێز لەهاوژینم بگرم و ڕەچاوی مافەكانی بكەم وهەروەها لەریزی سازمانی خەبات ی كوردستان و لەماوەی ٤٦ ساڵ پێشمەرگایەتی و خەباتدا لەبەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران، بەپێی توانا دیفاع لەمافی ئافرەتانی ناوچە جیاجیاكان و گوندەكانی كوردستان بكەم و هەوڵمداوە رێگە لەو پیاوانە بگرم كە زوڵم لەكچ و هاوژینەكانیان دەكەن. زۆر جار ڕیگەم لەوە گرتوە كچان بە زۆر بە شوو (مێرد) بدرێن.
بەخۆشیەوە لەژمارەیەکی بەرچاولە خانەوادەكان، لەدێ و گوندەکانی كوردستاندا ڕادەی وشیاری زۆر بوو، لەماوەی چەندین ساڵ گەرانمدا لەدێ و گوندەكانی كوردستان، شێرە ئافرەتی مودیرو كاریگەرم دیوە كە خانەوادەی گەورەی بەڕێوە بردوەو هەروەها ژمارەیەكیان وەك دەمڕاست و خۆێن كوژێنەوەو وەك كەسایەتی، دەوری باڵایان هەبوە لەئیدارەكردن و بەڕیوەبردنی چەند دێ و ناوچەیەكی دیاری كراو.
رێز بۆئافرەتان و پێزانین لەدەورو كاریگەریان، جیاواز لەموتاڵاو ورد بوونەوەكانم، بەشێكیشی لەوەوە سەرچاوەی گرتوە كە دایكی من سەیدزادە فاتمە مودەڕسی زۆر بەئێمەوە ماندوو بوو، زۆری زەحمەت كێشا بۆ شۆڕش و بۆ سازمانی خەبات، بەڵام وەك سەربازێكی وون كەم كەس هەستی بەڕەنجەكانی كرد هەروەها دایكی شەهیدان و زۆربەی ئافرەتان لەریزەكانی سازمانی خەباتدا، كە زەحمەتە ناوی دانە دانەیان بنووسم، هەروەها خوشكەكانم و هاوژینم ڕەنجی زۆریان دیی و هەموویان لەكاروانی خەبات و تێكۆشان بۆ گەل و بۆ ئازادیی و بۆ ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات دەوری گەلێك بەرچاو زۆر جاریش لەپیاوان كاریگەرتریان لەشۆڕشدا ئەنجامدا.
بەڵێ ئەو هەلومەرجە نالەبارانەی ئافرەتان هەیانەو ئەو گشتە ستەمانەی لەئافرەتانی كورد دەكراو دەكرێ و هەروەها پەراوێز خستنی ئافرەتان و ڕەچاو نەكردنی دەوریان لەسازمانی خەباتدا، بوونە هۆی ئەوە كە سازمان بڕیاری جیددی بدات بۆ ئەوەی ئافرەتان بە شێوەی كاریگەر بێنەمەیدان و لەبەڕێوەبەری سازمانی خەباتدا دەوری سەرەكی بگێڕن. هەروەها لەپێكهێنانی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات ی كوردستانی ئێران هاندەرو پشتیوانی سەرەكی بووم و هەوڵمداوە گۆڕانكاری ریشەیی پێویست لەچوارچێوەی مافی ئافرەتان لەسازمانی خەبات ی كوردستانی ئێراندا بكرێ.
خۆشحاڵم كە لەسازمانی خەباتدا، ئافرەتان وێڕای پیاوان بڕیار لەچارەنووسی خۆیان و سازمانی خەبات دەدەن و هەروەها خۆشحاڵیشم كە پیاوان وەك ئافرەتان كاروباری ناوماڵ، لەكاری بچوك تا گەروە ئەنجام دەدەن. ئەگەرچی پێویستە پیاوان زیاتر كار بكەین و بەشێوەی بنەڕەتی، هاوبەشی تاڵی و سوێری و ماندوبوونی ئافرەتان بین و بەتایبەت پیاوان لەریزەكانی سازمانی خەبات دەبێ پێشڕەو سەرقافڵەی رێزدانان و پێزانین بین بۆ دەوری ئافرەتان لەكاری تەشكیلاتی و سازمانی و لەژیانی هاوبەشی خێزانیدا. لهئێستادا كە كێشهی ژنان بۆتە پرسێكی گرینگی حكومەت و دەسەڵاتەكان وهەروەها ئافرەتان بهشداریان لهكاره سیاسی و كارە گشتیهكانی ناو كۆمهڵگەو دهرهوهی ماڵهوەش بەڕادەیەكی بەرچاو وە بە ئەرێنی دەبیندرێ، بەخۆشیەوە كهمتر كهسێك لهكۆمهڵگەی مرۆفایەتیدا دهتوانێ دژایهتی ئهو حهقیقهته بكا كه ئافرهتان دهوری كاریگەر بگێڕن لەپرسە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكاندا.دڵنیام ئەو ڕۆژە دێت كە ئافرەتان لەریزەكانی سازمانی خەبات دەوری سەرەكی تر دەگێڕن و تێكڕای مافەكانیان دابین دەكرێ و لەپانتایی نیشتمانیشدا وێڕای ئافرەتانی تێكۆشەری كوردستان، دەوری رێبەریی و ئیدارە كردنی وڵات لەئەستۆدەگرن. پێشڕەوی كردن و دەوری كاریگەری ئافرەتانی كورد و ئافرەتانی ئێران لەشۆڕشی ژیناداو لەماوەی چواردەیە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیدا، ئەو ڕاستیەی بۆ هەموان سەلماندوە كە ئافرەتان و ژنان توانیویانەو دەتوانن لەئەركە چارەنووس سازەكان، بەرپرسانە بە بایەخ دەور بگێڕن.
بابەشێخ حوسەینی
٢٥ـی نوامبرو چەند وتەێك
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 9

