لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە، سوپای ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت" ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکان، کەشتیوانەکان بۆ ئەرکێکی سەختی زیاتر لە حەوت مانگ ئامادە کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی دەریایی ئەمریکا، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت و کەشتییە یاوەرییەکانی و باڵی ١١ی فڕۆکەوانیی سەر کەشتییەکە، بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا لە سان دیێگۆوە بەرەو ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بەڕێبکەون. ئەم گرووپە جێگەی کەشتیی "یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن" دەگرێتەوە کە لە ئێستادا لە ناوچەی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکادایە.
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: جیهانی
- بینراوە: 8

