ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە جان ڕێتکلیف، بەرپرسی دەزگای زانیاریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا بۆ مۆسکۆ، هۆشداریی داوەتە ڕووسیە لە پەلاماردانی وڵاتانی ناوچەی بالتیک و داوای لێکردووە پشتگیرییە سەربازی و ئابوورییەکانی بۆ ڕژیمی ئێران کەم بکاتەوە.
کاناڵی "سیبیئێس نیوز" لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە ڕێتکلیف پرسی رژیمی ئێران خستووەتە ڕوو و هۆشداریی داوە ئەگەر هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز دەست پێ نەکاتەوە، سزای زیاتر بەسەر ڕژیمی ئێراندا دەسەپێندرێت.
هەروەها ڕێکخراوی پولیتیکۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە پلەی یەکەم بۆ هۆشداریدان بووە بە مۆسکۆ تا خۆ لە هەر جۆرە کارێکی گرژکەرەوە دژی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناتۆ بپارێزێت.
ھۆشداریی بەرپرسی cia بە ڕووسیە لەبارەی هاوکاریکردنی رژیمی ئێران و پەلاماردانی ناتۆ
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: جیهانی
- بینراوە: 8

