سەقز – ڕۆژی پێنجشەممە،  ڕووداوێکی کوشتن لە شاری سەقز ڕووی دا و تێیدا ژنێکی ٤٠ ساڵ بە ناوی «لەتیفە محمدزادە» کە پیشەی شۆفێری ئاژانس بوو، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا.

​بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو کە زیاتر لە پێنج ساڵ بوو بە شێوەی فەرمی لە هاوسەرەکەی جیا ببوەوە، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی کارەکەی و گواستنەوەی موسافر لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە ڕاوەدوو نراوە. 

پاش دروستبوونی گرژی و توندوتیژی، بکوژ بە چەندین زەربەی چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و بە سەختی برینداری کردووە، کە بەهۆی قورسی برینەکانەوە گیانی لە دەست داوە.

​تەرمی بێگیانی لەتیفە دواتر لە گوندی «قەرەناو»ی سەر بە شاری سەقز لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ پشکنین و توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

 لایەنە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە کە بکوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شوێنی ڕووداو هەڵاتووە و هێشتا دەستبەسەر نەکراوە.

@sazmanixebatikurdistan