لە درێژەی سیاسەتی وێرانكردنی ژینگەی كوردستان، هێزە سەربازییەکانی رژیمی ئێران دەستیان بە بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی سەربازی لە ناوچەكانی بناری چیاکانی شاهۆی سەر بە کامێران کردووە.
بەپێی زانیارییەكان، هێزەکانی رژیم لە ڕێگەی بڵندگۆی گوندەکانی بناری شاهۆوە ڕایانگەیاندووە کە بۆ ماوەی حەفتەیەک مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبەن.
ئەو هێزانە بە توندی هۆشدارییان داوەتە خەڵک كە سەردانی چیاکانی شاهۆ نەکەن و ڕەنگە لەو ماوەیە دەست بە تۆپبارانی ئەو ناوچەیە بکەن.
هەروەها هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە هەر کەسێک لەو ماوەیە سەردانی شاهۆ بکات، ئەمنییەتی گیانی پارێزراو نابێت و لە بەرانبەر گیانیاندا بەرپرسیار نابن.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە رژیم لەژێر ناوی ئەو مانۆڕانەدا هەوڵی تێکدان و ئاگربەردانی سروشتی ناوچەکە دەدات.
هێزەکانی رژیم لەژێر ناوی مانۆڕی سەربازی لە بناری شاهۆ، کەشێکی ئەمنییەتییان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە و ڕێگەیان لە هاتوچۆی هاووڵاتییان گرتووە.
هاتوچۆ لە بناری شاهۆ قەدەغەکرا
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 25

