ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکی کرێکاریی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیم ئێرانەوە، سزای ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە دەرکردنی ئەم سزایە پەیوەندیی بە چالاکییە کرێکاری و سیاسییەكانی ئیبراهیم ڕەحمانپوور و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی ڕێزلێنان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵانی ڕابردوودا لە شاری نەغەدە هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم سزایە بەفەرمی بەم ناوبراو ڕاگەیەندراوە و بە ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیری سزا دراوە.
ئیبراهیم ڕەحمانپوور ناڕەزایەتیی بەرامبەر بەم سزایە دەربڕیوە و دۆسیەکە لە قۆناغی سکاڵا و لێکۆڵینەوەی دادوەری دایە.

