منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی هانا ڕەکان لەلایەن باوکییەوە بە شێوازێکی دڕندانە و لە کاتێکدا کە لە خەودا بووە، کوژراوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥، هانا ڕەکان تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتێکدا کە لە خەودا بوو، بە تەقەی دەمانچە لەلایەن باوکییەوە کوژرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ماوەیەک یەکێک لە ئاشناکانی ئەم خانەوادەیە بەبێ ئاگاداری و ویستی هانا خوازبێنیی لە ناوبراو کردبوو. ئەم بابەتە و ئەگەری ئەم تێڕوانینەی کە ئەم کەسە لە پێشترەوە لەگەڵ هانادا لە پەیوەندیدا بووە، بووەتە هۆی تووڕەییی مجتەبای باوکی و شەوی شەممە بە بەکارھێنانی دەمانچە و کاتێک هانا لە خەودا بووە گوللەیەکی لەسەری داوە و کوشتوویەتی.
هانا ڕەکان لەلایەن باوکییەوە کوژرا
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 1

