بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٧ی خەرمانان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ٥ هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی سەردۆش سەر بە ناوچەی بەری بەگزادەی مەریوانیان بەشێوەی توندوتیژانە و سەرەڕۆیانە بەندکرد.
کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، هێزێکی زۆری ڕێژیم بە چەندین ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی سەردۆش لە ناوچەی بەری بەگزادەی مەریوان و بە بیانووی کار و کاسبی لەسەر سنوور و بە وتەی ئەو هێزانەی ڕێژیم "سنووربەزاندن" ٥ هاووڵاتییان دەسبەسەر کردووە.
شوناسی ئەو دەسبەسەرکراوانە بریتییە لە؛ ئازاد نەوزەری، زانیار توانا، پوویان کاکەمحەممەدی، زانیار قادری و شێرزاد عەبدی.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییانە دوای دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەیان، بۆ بەندیخانەی شاری مەریوان ڕاگوێزراون.
گیرانی پێنج هاووڵاتیی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 12

