هێمن مێهران نیا، ھاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، ١٧ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئاگاهیەوە لە ورمێ بەند کراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بە سەر کاتی گیرانی ناوبراودا، هێشتا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی لە بەردەستدا نیە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە هۆی بەندكران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیەوی ئەو ھاووڵاتییەوە .

