رژیمی ئێران لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا دەستی بە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و پڕچەککردنی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سنە کردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانان، کاروانێکی گەورەی هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ڕێگەی سەقز-بانە گوازراونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە بوو کە لە ڕۆژانی پێشوودا جموجۆڵی هاوشێوە لە ڕێگەی میاندواو-بۆکان تۆمار کرابوو.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕێژیم لە شارەکانی تاران، قەزوێن و ورمێوە نزیکەی ٥ هەزار هێزی زەوینیی ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان کردووە کە ٧٠٪یان سەر بە سپای پاسداران و ئەوانی تر سەر بە ئەرتەشن.
ئەم هێزانە بە چەکی قورسی شەڕی زەوینی، تۆپخانە، دڕۆن و ئۆتۆمبێلی هەڵگری دۆشکا پڕچەک کراون و لە ناوچە گرنگەکانی وەک گوندی "کیوەرۆ" و دەروازەی "سەیرانبەند"ی بانە جێگیر کراون.
جێگیرکردنی ئەم هێزانە و هاتوچۆی بەردەوامی ئۆتۆمبێلەكانی سپا بۆ بنکەی ساڵحاوای بانە، کەشێکی توندی ئەمنییەتی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
ناردنی هێز و چەکی قورس بۆ شارەكانی كوردستان لە لایەن ڕێژیمەوە
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 7

