بەپێی زانیاری کە لەلایەن پەیوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەباتەوە بە خەباتمیدیا گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١ی سپتامبری ٢٠٢٦، بەرانبەر بە ١٠ی خەرمانی ١٤٠٥، کاک شەهریار ئەسپەری، بەرپرسی کۆمیتەی قوشتەپەی سازمانی خەبات و دانیشتووی کەمپی کاوە، لە شوێنی کارکردنیدا لەلایەن دوو کەس کە پاسپۆرتی ئێرانییان پێی بووە، کەوتووەتە بەر هێرشێکی ترۆریستی.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشبەرەکان بە چەکی سارد پەلاماری کاک شەهریاریان داوە. لە کاتی هێرشەکەدا، یەکێک لە هێرشبەرەکان لەلایەن کاک شەهریارەوە گیراوەو ڕادەستی لایەنە ئەمنیەتیەکان لە شارۆچکەی قوشتەپە سەر بە پارێزگای هەولێر کراوە، بەڵام کەسی دووەم توانیویەتی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵبێت.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە چەند جار هەڕەشە لە کاک شەهریار و ئەندامانی خێزانەکەی کراوە و بەو شێوەیە هەوڵ دراوە فشار بخەنە سەریان.
ڕژیمی ئێران چەندین جار و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەڕەشەی کوشتنی لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات کردووە.
هێرشی ترۆریستی بۆ سەر بەرپرسی کۆمیتەی قوشتەپەی سازمانی خەبات
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 536

