حەوت هاوڵاتی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە گیراون. 

 
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو هاوڵاتییانەدا تووندوتیژییان بەکارهێناوە و دەستدرێژی جەستەییان ئەنجام داوە.
 
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هۆی گرتن، تۆمەتە وەپاڵخستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاوڵاتییانە بۆ خێزانەکانیان ڕوون نەکراوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی خانەوادەکەیان.
 
بەپێی هەمان سەرچاوەکان، تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٠ هاوڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانی کراون.