ڕۆژی ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، شاندێکی "سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران" بەشداریی لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا کرد لە وڵاتی بلژیک، کە لەژێر ناونیشانی «نوێنەرایەتیکردنی گەلی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان» لە زانکۆی برۆکسل بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، پسپۆڕانی یاسای نێودەوڵەتی، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان سازکرابوو، سەرنج خرایە سەر گرنگیی بەدەستهێنانی دەنگ و پێگەیەکی شایستە بۆ نەتەوەی کورد لە ناوەندە بڕیاربەدەستە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN).