حەسەن مستەفایی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بانە و لە چالاکانی خێرخوازی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵەگەیەکی دادوەری، ناوبراویان زیندانی کردووە.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، حەسەن مستەفایی لە کاتی گواستنەوەی منداڵە نەخۆشەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەییووبیی بانە لە نیوەی ڕێگادا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە زیندانی کراوە و منداڵە نەخۆشەکەیان لە شەقامدا جێهێشتووە و باوکیان بۆ شوێنی نادیار گواستووەتەوە.

سەڕەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەكەی، دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێک سەبارەت بە هۆی بەندکردن و شوێنی ڕاگرتنی خۆیان بواردووە.