بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شاری سەقز، هەشت هاووڵاتیی ئەم شارە گیران و لە زیندانی ناوەندی سەقز ڕاگیراون.
ناوی گیراوەکان بەم شێوەیە ڕاگەیەنراون:
١. محەممەد حەکیمپوور
٢. حوسێن عەبدوڵڵاهی
٣. عەبدوڵڵا ئەمینی
٤. ڕەحیم حەقپەرەست
٥. مستەفا قادری
٦. سەید محەممەد ساڵح حوسێنی
٧. خالید ڕەحیمی
٨. کامیل محەممەدخانی
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هاووڵاتییانە شەوان لە بەشی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندی سەقز ڕادەگیرێن و بەیانی زوو بۆ لێپرسینەوە لە زیندان دەردەهێنرێن. دواتر، نزیکەی سەعات ٨ی شەو دەگەڕێنرێنەوە زیندان.
هەتا ئێستا، وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هۆی گیران و بارودۆخی ئەم هەشت هاووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە.

