بەپێی زانیارییە ناوخۆییەکانی شاری بانە، هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسح موحەممەدی" کە خەڵکی گوندی سیاومەی کۆنە، لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێرانەوە ڕفێندراوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە شێوازێکی زۆرداری و بێ خستنەڕووی هیچ بڕیارێکی دادوەر دەستبەسەر کراوە.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
تا ئێستاش شوێنی ڕاگرتنی نادیارە و بێسەروشوێنە.
دەستبەسەرکردن زۆرەملی ناسح محەممەدی لە بانە
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 15

