ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕاستەوخۆ بۆ ناتانیاهۆ نووسیویەتی: "ئێوە غەززە، فەڵەستین و لوبنانتان وێران کردووە و ئێستاش هەوڵی وێرانکردنی ئێران دەدەن. بۆیە ئێمە پێویستمان بە چەکی ئەتۆمییە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شێتییانەی ئێوە بهێنین."
رژیمی ئێران بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی ڕاشکاو باس لە چەکی ئەتۆمی وەک ئامرازێکی بەرپەرچدانەوە لە دژی هەر هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر خاکەکەی دەكات.
بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاندبوو: "خاوەندارێتی رژیمی ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی بە واتای کۆتاییهاتنی ئیسرائیل و گەلی جوولە دێت." ناتانیاهۆ پێداگری کردبووەوە، ئیسرائیل چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی هیچ لایەنێک ناکات و بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچوونی خۆی، هەنگاوی پێویست دەنێت.

