ڕەزا زەنگەنە، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "کلیلئاوا"ی مەلایەر و دانیشتووی شاری مەلارد، لەلایەن لقی دووەمی بێدادگای شۆڕشی کەرەج بە تۆمەتی وەکوو "هاوکاری لەگەڵ مووساد" و "موحارەبە" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
دۆسیەی ناوبراو کە ئێستا لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج بەند کراوە، بە دیاریکردنی مۆڵەتێکی ۱۲ ڕۆژە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، بە مەبەستی پێداچوونەوە بۆ دیوانی باڵای وڵات نێردراوە.
ڕەزا زەنگەنە چاککەرەوەی ئۆتۆمبێل لە مەلارد بووە. بە وتەی كەسانی نزیك لە ناوبراو، بنەمای تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ مووساد تەنیا پەیوەندیدار بە چالاکیی پیشەیی ئەو لە بواری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە دەرەکییەکان و سەفەرە کارییەکانی پێشووی بۆ دەرەوەی وڵات بووە.
ڕەزا زەنگەنە ڕۆژی هەینی ۱۴ی خاکەلێوە دوای هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر شوێنی کارەکەی گیرا و پاشان بۆ بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج گواسترایەوە.
ڕەزا زەنگەنە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ «مووساد» سزای سێدارەی بەسەردا سەپا
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: ئێرانی
- بینراوە: 2

