دوای توندبوونەوەی ململانێ بازرگانییەکانی نێوان واشنتن و ئۆتاوا، شەپۆلێکی بایکۆتکردنی بەرهەم و گەشتیاریی ئەمریکی لەلایەن هاووڵاتییانی کانەداوە دەستی پێکردووە و حکومەتی کانەداش هانی جەماوەر دەدات پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بکەن بۆ پاراستنی ئابووری و هەلی کار لە وڵاتەکەیاندا.
ئەم بزووتنەوەیە کە دوای بڕیارەکانی ساڵی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگی دەستی پێکرد، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کاڵا ئەمریکییەکان لە بازاڕەکانی کانەدا و گۆڕانی ڕەفتاری کڕیاران بەرەو بەرهەمی خۆماڵی. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، گەشتی کانەدییەکان بۆ ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٢٥٪ کەمی کردووە.
لە بەرامبەردا، هەندێک لە ویلایەتە سنوورییەکانی ئەمریکا، وەک نیویۆرک، بۆ ڕاکێشانەوەی گەشتیارانی کانەدی دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی داشکاندنی تایبەت لە ژێر دروشمی "نیویۆرک کانەدای خۆش دەوێت".

