ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریە لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پیشاندانی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا و گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ نێو سیستەمی بانکیی جیهانی؛ سەردانی یەکێک لە قاوەخانەکانی پایتەختی کرد. دوای خواردنەوەی قاوەکەی، یەکەم پڕۆسەی پارەدانی بە کارتی بانکیی نێودەوڵەتیی "ڤیزاکارت" بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.

ئەنجامدانی ئەم یەکەم مامەڵەی پارەدانە بە "ڤیزاکارت" لە نێوخۆی سوریەدا، کۆتایی بە دابڕانێکی دارایی سەخت دەهێنێت کە پێشتر هەموو کەرتی ئابووریی وڵاتەکەی خنکاندبوو. بەمەش سوریە دوای هەڵگرتنی سزاکان بە فەرمی گەڕایەوە نێو سیستەمی بانکیی جیهانی.