به‌‌‌داخ و که‌‌‌‌سه‌‌‌رێکی زۆره‌‌‌وه‌‌‌ ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین که‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ به‌‌‌یانی ٨ی سێپتامبری ٢٠ ١٨ ناوه‌‌‌ند و بنکه‌‌‌کانی ده‌‌‌فته‌‌‌ری سیاسی هه‌‌‌ردوو لایه‌‌‌نی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌‌‌وتنه‌‌‌ بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌پێی زانیاریه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کان ژمارەیەک لە ئه‌‌‌ندامانی ڕێبه‌‌‌ری و کادر وپێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی هه‌‌‌ردوو لایه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌ شه‌‌‌هید و برینداربوون.  

 

 

 سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، وێڕای مه‌‌‌حکومکردنی توندی ئه‌‌‌و په‌‌‌لاماره‌‌‌ دژه‌‌‌ئینسانیه‌‌‌، له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ڕێژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌، داوا له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان به‌‌‌گشتی و دانیشتوانی شاری سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی کۆیه‌‌‌ به‌‌‌تایبه‌‌‌تی ده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌ به‌‌‌هانایی برینداربوانه‌‌‌وه‌‌‌ بێن. داوا له‌‌‌ هه‌‌‌موو ناوه‌‌‌ند و ڕه‌‌‌هه‌‌‌نده‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی و جیهانی ده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و په‌‌‌لاماره‌‌‌ دژه‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌ بێده‌‌‌نگ نه‌‌‌بن و ڕێژیمی ئاخوندی به‌‌‌تونترین شێوه‌‌‌ مه‌‌‌حکوم بکه‌‌‌ن. 

سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستان وێڕای هاوخه‌‌‌می و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی له‌‌‌ که‌‌‌سوکار و سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی هه‌‌‌ردوو حیزبی دیموکرات له‌‌‌ هه‌‌‌مبه‌‌‌ر شه‌‌‌هیده‌‌‌کانی ئه‌‌‌و په‌‌‌لاماره‌‌‌ هیوایی چاکبونه‌‌‌وه‌‌‌ و زوو چاره‌‌‌سه‌‌‌ری بۆ برینداره‌‌‌کان ده‌‌‌خوازێ و له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا ئاماده‌‌‌یی خۆیی بۆ هه‌‌‌رجۆره‌‌‌ هاوکاریه‌‌‌ک که‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی زیانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌بکا ده‌‌‌رده‌‌‌بڕێ. 

 

ده‌‌‌فته‌‌‌ری سیاسی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران

 

نیوەرۆی ٨ی سێپتامبری ٢٠ ١٨  به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧