له‌‌‌به‌‌‌ر چاوی خوێنه‌‌‌ران ون نابین! له‌‌‌م چه‌‌‌ند ڕۆژه‌‌‌ی ڕابردوو دا، خه‌‌‌بات میدیا که‌‌‌وته‌‌‌ به‌‌‌ر په‌‌‌لاماری سایبێری و هاک کەرانی ڕێژیمی نه‌‌‌گریسی ئاخوندی ئێران وهه‌‌‌وڵیان دا که‌‌‌ چرای میدیایی ماڵپەڕی خه‌‌‌بات میدیا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ خامۆش بکه‌‌‌ن. به‌‌‌خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌م هه‌‌‌وڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌وان زوو شکستی هێناو خه‌‌‌بات میدیا به‌‌‌ هه‌‌‌وڵی هۆگران و دۆستان و خوێنه‌‌‌رانی، پاش چه‌‌‌ند ڕۆژ وێستان لەبڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بابه‌‌‌ت و هه‌‌‌واڵه‌‌‌کانی، به‌‌‌ خۆشیەوە بە مه‌‌‌به‌‌‌ستی خزمەتی زیاتر بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردو لە خەبات دژ بە ڕژیمی ئاخوندی دووباره‌‌‌ هاته‌‌‌وه‌‌‌ مه‌‌‌یدانی کارو چالاکی. ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رانی خه‌‌‌باتمیدیا وێڕای مه‌‌‌حکومکردن و شه‌‌‌رمه‌‌‌زاکردنی هه‌‌‌وڵه‌‌‌ نه‌‌‌زۆکانه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی دەسەڵاتی په‌‌‌ت و سێداره‌‌‌، خوێنه‌‌‌رانمان دڵنیا ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌مڕۆ به‌‌‌دواوه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌ی ئاسایی ده‌‌‌ست به‌‌‌بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و بابه‌‌‌ته‌‌‌کانمان ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ی خۆیه‌‌‌تی که‌‌‌ سوپاسی دۆستان و خوێنه‌‌‌ران بکه‌‌‌ین بۆ نووسینی چه‌‌‌ندین په‌‌‌یام و نامه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هۆکاری وه‌‌‌ستانی خه‌‌‌باتمیدا و دڵنیایان ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌نگه‌‌‌ردا ده‌‌‌بین بۆ بڵاو کردنەوەی هه‌‌‌واڵ و زانیاری دروست. بێگومان ئێوه‌‌‌ش له‌‌‌ ناردنی بابه‌‌‌ت و چالاکیه‌‌‌کانتان بێبه‌‌‌شمان ناکه‌‌‌ن و وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ خه‌‌‌بات میدیا وەک‌ یەکێک لە مه‌‌‌ڵبه‌‌‌ند و سه‌‌‌نگه‌‌‌رەکانی خه‌‌‌بات دژی ڕێژیمی ئاخوندی. سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کوردستان سه‌‌‌رشۆڕی و نه‌‌‌مان بۆ ڕێژیمی ئاخوندی

ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری خه‌‌‌باتمیدیا