وەک ئاشکرایە رژیمی ئاخوندی لە ساڵانی رابردوو تا ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەکات. بەتایبەت لە ماوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی پاڕڵمانی عێراق، دەستێوەردانی رژیم و دەستو پێوەندەکانی بەربڵاوتر دەبێ.
بە پێی زانیاریەکان رژیمی ئاخوندی و ناوەندە ترۆریستیەکانی لە هەوڵدان ئاکامی هەڵبژاردنی پارڵمانی لە عێراق بە قازانجی لایەنەکانی نزیک لە خۆیان بگۆڕن و بۆ گەیشتن بەو مەبەستەیان کەڵک لە هەموو رێگەیەک تەنانەت هەڕەشەو تیرۆر وەردەگرن.
ئەوەی زۆر جێگەی نیگەرانیە، هەوڵەکانی رژیمی ئێرانە بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەلومەرجی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی زەربەتدان لە سازمان و حیزبەکانی کوردستانی ئێران جێگیر لە هەرێمی کوردستان، ئەو هەلومەرجە وای کردوە بەکرێگیراوانی رژیمی ئێران لە ژێر ناوی جودا جودا لەشارو ناوچەکانی کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی ئازادانەتر لە ڕابردوو لە چالاکی و هەڵسوڕاندابن.
ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات، کادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرانی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە چاوکراوەتر لە ڕابردوو بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر پیلانێکی ترۆریستی رژیم و دەستو پێوەندو بەکرێگیراوانی لە ئامادەباشیدا بن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆر
9ی مانگی مای 2018

