لە خەزەڵوەردا جوانی سروشت و قەتارەی پێشمەرگە، جوانیەكی ئەفسوناویان هەیە، ئیتر شەنگەبێری ناچنە كوێستان و لەماڵەوە دەكەونە دەمەتەقەو باسی پێشمەرگە. خەڵك لەبەر هەیوانان و لەكۆڕی دیوەخان ولەبەرسوێ بانان و بەرنوای مزگەوتان، لەخوێندنگەو زانستگە، لەقاوەخانەو لەمەنزڵ و لەهەر شوێنێك كە خۆفرۆش و خۆدۆڕێن و بەدی ناومیللەت چاوی لەسەر نەبێ، باسی پێشمەرگە باسكی بەهێزی گەل، باسی تا ستەمم لە سەرە ڕێگەی خەباتم لە بەرە دەكەن و هەر كەس بە جۆرێك باسی قارەمانی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دەگێڕنەوە.
یەك دەڵێ شەڕی جێژنی قورربان لەپاییزی ساڵی پەنجاو هەشتت لەبیرە؟ كە چۆن پێشمەرگەو خەڵك ئاوریان لەسەر پشتی دژمن كردەوە. یەكی دیكە دەڵێ ئەی شەڕی دارساوێن كە دژمن تا ئێستاش بەئازاریەوە دەنالێنێ؟ ئەوی دیكەو لەكۆڕێكی دیكەدا دەڵێ ئەی شەڕی ناوشاری بۆكان، شەڕی سەرای بۆكان، شەری بەرزاییەكانی پشتی نستان كەقارەمانانی سازمانی خەبات لوتی دژمنیان تێدا شكاند. یەكی دیكەو لەكۆڕێكی دیكە باسی قارەمانیەتی كەم وێنەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لەناو شاری سنە دەكاو هاوكۆڕێكی دیكە لەقارەمانی پێشمەرگەكانی سازمان لەناو شاری مەریوان دەدوێ.
لەكۆڕێكی دیكەدا باسی ئەوە دەكەن ئەی بەبیرتان دێ كە لەناوچەی پاش ئاربەبای بانەو لە دێ ناوە، پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات نزیك بە سەد پێشمەرگە لایەنەكی كوردستانییان لەگەمارۆی دژمن ڕزگار كردو نەیان هێشت بەدەستی پاسدارو خۆفرۆشان شەهید بكرێن. یەكی دیكە باسی ڕزگاركردنی چەندین پێشمەرگەی لایەنێكی كوردستانی لەدێی سەرای بۆكان دەكا كە لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات ڕزگار كران و پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات دژمنیان تووش شكستیكی گەورە كرد.
كەسێكی دیكە ووتی ئەی گرتنی پایەگای شوێی، گرتنی پایەگای یاكوباوا، گرتنی پایەگای سیچان، شەری كەم وێنەی هەڵۆ...هتد
هەموویان ساغ بوونەوە كە باسی داستانی قارەمانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەڕۆژێك و مانگ و ساڵێك كۆتایی نایە.
پیرۆزە 10 ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
وەرزی پاییز وەرزێكی جوانەو لە وەرزی بەهار نامێنێتەوە
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 11

