بهبۆنهی یادی له دایکبوونی پێغهمبهری ئیسلام حەزرەتی موحهممهد سڵاو درودی خوای لێ بێ،
پیرۆزبایی بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان ڕادەگەێنم.
لە کاتێکدا یادی لەدایک بوونی پێغمبەری ئیسلام بەرز ڕادەگرین، کە حکومەتی ملهوڕی ئاخوندی لە ئێران بە ناوی دینی ئیسلام قورسترین و دڕندانەترین ستەم و بێعەداڵەتی بەرانبەر بە هاونیشتنانیانی کوردستان و ئێران، موسڵمان غەیرە موسڵمان پەیڕەو دەکات. بەو هومێدەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ببێتە هۆی خرۆشانی یەکجاریی جەماوەری ئێران لە بەرانبەر ستەم و بێدادیەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری دەسەلاتدار و بە خەبات و تێکۆشانی جەماوەر و یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران، کۆتایی بە تەمەنی ئەو حکومەتە دژی دین و دژی مرۆڤایەتیە بهێندرێ.
هومێدوارم ئهم رۆژە پیرۆزه ببێتە مایەی ئاشتی و ئاوەدانی کوردستان و کۆتایی بە جەرگ سوتانی دایک و باوکانی کورد بێنێ و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران و ناوچهکه به دوادا بێ و بە زویی شاهیدی کۆتایی هاتن و ڕوخانی حکومەتە دیکتاتۆرو ستەمگەرەکان لە ناوچەکەدا بین.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران

