بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی یارسان لە کوردستان و لە ئێران پێشکەش دەکەم.

 هومێدوارم  بە خەباتی یەکانگیری تێکڕای خاوەن باوەرەکانی کوردستان، گەلی کورد بە مافە ڕەواکانی بگات و  بە شۆڕشی جەماوەریی  و شۆڕشی هێزە تێکۆشەرەکان لە کوردستان و ئێران، ڕژیمی ستەمگەرو دیکتاتۆری ئاخوندی بڕوخێ‌. جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەرانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی خاوەندکار بە تێکڕای هۆگران و باوەڕدارانی ڕادەگەێنم.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

21ی خەزەڵوەری 1391 کۆچی خۆری 12 نوامبری 2019