هاونیشتمانیانی خۆشه‌‌‌ویست !

بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی گەرم بە هاونیشتمانیانی موسڵمانی کوردستان، ئێران و تێکڕای موسڵمان پێشکەش دەکەم.

 لە گەڵ پیرۆزبایی گەرم بۆ کادرو پێشمەرگەو هۆگرانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات.

هومێدوارم ئەم جێژنە ببێتە مایەی خێرو ئاشتی و تەبایی لە کوردستاندا چونکە تەبایی و یەکدەنگی و سەداقەت و ڕاستی لە کردەوەو ئاخاوتندا هەلومەرج لە باردەکات بۆ گەیشتن بە دوا تروپکی ئازادیی، بەڵام ئەگەر سەداقەت و ڕاستی و یەکدەنگی و دێموکراسی پەیڕەو نەکرێ‌، بێگومان کۆمەڵگاێکی ئارام و سەقامگیرمان نابێ‌ وتەنانەت لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندیش،بەشێکی ستەم و بێدادیەکان کۆتاییان پێ‌ نایە.

هێزە سیاسیەکانی کوردستان ئامانجیان چیە؟ ئەرێ‌ بەڕاستی بەو ڕۆحیەو بیرکردنەوە نادروستانە دەتوانین گەلەکەمان بەرەو ڕزگاری و ئاشتی و سەقامگیری بەرین. خەڵکی کوردستانی ئێران خوازیاری یەکێتی و تەبایی و یەکدەنگی و هاوکاریی هەمەلایەنن لە نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکان و دڵیان بەوە خۆشە لە دوای ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی دێموکڕاسی و تەبایی باڵ دەکێشێ‌ بە سەر ووڵاتدا، بەڵام بەو هەلومەرجە نالەبارەی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان ئێران هەیەتی، هەم دیموکراسی بوونی نابی و هەروەها سەقامگیری و ئازادی و بەختەوەری کومەلگای کوردەواریش ئاسۆکەی تاریک دەبێ‌.

 بەو هومێدەی هەموو لایەنەکان بە ڕەچاو کردنی بنەمای دێموکراسی و تێکۆشانی دڵسۆزانە لە پێناو گەل و نیشتمان هەنگاو هەڵگرین.

 لە گەڵ دڵنیا بوون بە گەیشتن بە ئازادیی و ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی.

دووباره‌‌‌ جه‌‌‌ژنتان پیرۆز بێت و خۆشی و شادی هه‌‌‌میشه‌‌‌ میوانی ماڵه‌‌‌کانتان بێت.

بابه‌‌‌شێخ حسینی

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران