بەڕێز کاک مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
سڵاوێکی گەرم!
بە بۆنەی هەڵبژێردرانت بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەم. هومێدوارم بەڕێزتان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئیدارەکردن و سەقامگیری کوردستان دا سەرکەوتوبن. ئەم هەلومەرجە حەستەمەی لە کوردستان و ناوچەکەدا دەبیندرێ، پێویستی بە وردبینی و کاری لێبڕاوانە هەیە، کە گومانی تێدا نیە بەڕێزتان لە باشتر کردنی هەلومەرجەکە و بەرەوپێش بردنی هەرێمی کوردستان دا به ئاڕاستهی چارهسهرکردنی کێشه ناوخۆییهکان و پاراستن و پێشکهوتنی قهوارهی هەرێمی کوردستان سهرکهوتوو دهبن.
لە گەڵ پیرۆزبایی خۆم و هاوڕێیانم لە سازمانی خەبات.
بابەشێخ حوسەینی

