بەرێز محەمەد سدیق کەبودوەند!
بە بۆنەی ئازدایتان لە زیندانە بەدناوەکانی ڕێژیمی ئاخوندی خۆشحاڵم. ئازادی بەرێزتان لە دوای رەنج و شکەنجەی رۆحی و جەستەیی و 10 ساڵ خۆڕاگری کەم وێنە لە بەرانبەر دەردو مەینەتیەکان و نەخۆشی سەخت هەمووانی شاد کرد.گەلی کورد بە تێکۆشانی لە خۆبوردوانەی چەندین ساڵەو هەروەها بە تێکۆشانی کەسانی دڵسۆزو نەبەزی وەک بەرێزت دەگاتە ئامانج و گومانیش نیە بەختەوەرەی و سەربەرزی کورد بە مقاومەتی کەم وێنەی بەرێزتان و باقی زیندانیە سیاسیە تێکۆشەرەکانی رێگەی حەق و ئازادی و تێکرای خەباتکاران و ڕۆڵە نەبەزەکانی وەدی دێ.خۆڕاگری بەرێزتان لە ماوەی 10 ساڵی تەمەنتدا لە زێندان، ئەو راستیەی سەلماند کە جەللادەکان ناتوانن تێکۆشەرانی رێگەی دادگری و ئازادی بە شکەنجەو هەرەشە بە چۆکدا بێنن و لە هەمانکاتدا ئەو راستیەشی سەلماندەوە کە دەسەڵاتی ئاخوندی دژمنی سەرەکی ئازادیەو بەرپرسانی ئەو رژێمە داکۆکی لە درندەترین شێوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری دەکەن.ئەو دەسەڵاتە ناتوانی بە کوشتن، زیندانی کردن و شکەنجە بریاری ئازادیخوازان بۆ هێنانەدیی جیهانێکی نوێ بە دوور لە ئازارو شکەنجە بوێستێنن .گومان نیە گەلی مافخوازی کورد کە خاوەنی تێکۆشەرانی خۆراگرو نەبەزی وەک بەڕێزتە کە لە بەرانبەر قورسترین جۆرەکانی شکەنجەو ئازاری رۆحی و جەستەیی زۆر زەحمەت، مقاومەتی کەم وێنەتان، وای کرد بریاری نەبەزی تاسەرکەوتن بە سەر شکەنجەو دیکتاتۆریدا سەرکەوێ و گەلی کورد شانازیەکی دیکەی لە خەباتی مافخوازانەو حەقخوازانە لە بەرانبەر دژمنی ئازادی دەست بکەوێ.جارێکی دیکە لە لایەن خۆم و تێکرای ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بە بۆنەی ئازادیتان و تەمەن درێژی و سەڵامەتیتان لە خودای گەورە داواکارم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی

