بەرێز جەنابی ئیمانۆئێل ماکڕۆن

بەبۆنەی هەڵبژێردرانت بە سەرۆک کۆماری فەرانسە لە لایەن خۆم و سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییت پێشکەش دەکەم.هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆک کۆماری فەرانسە لە گەڵ ئەوەی سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسی لە یەکێک لە ووڵاتانی خاوەن پێگەی دیموکراسی و پێشکەوتن بوو لە هەمانکاتدا بەرپەرچ دانەوەی رەوت و بیری رەگەزپەرەستی و جیاوازی دانان لە نێوان مرۆڤەکان بوو کە بەداخەوە ئەو دیاردە مەترسیدارە لە ئێستادا لە  ناو ژمارەیەک لە ووڵاتانی جیهان سەریهەڵداوە.هومێدوارم بەرێزت لە گەیاندن و چەسپاندنی پەیامی سەردەمیانەو بەرابەریخوازی و پەرەپێدان بە رەوتی دیموکراسی و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێکهاتەی خەڵکی فەرانسەو بە شێوەی بەربڵاوتر لە سەرانسەری جیهاندا سەرکەوتو بی.

لە گەڵ پیرۆزبایی و رێزی دوبارەم 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی