بە داخەوە دوکتور مستەفا خورەم دڵ  دیبوکری  زانای بلیمەت و یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی کوردستان و نوسەری بە تواناو دڵسۆزی خەڵکی کوردستان و تەفسیری قورئان و نوسەری کتێبی ڕێنوسی زمانی کوردی-سۆرانی و نووسەری چەندین کتێب و نامیلکەی لە بواری فەلسەفە وکەلام کۆچی دوایی کرد.

 بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور مستەفا خورەم دڵ سەرەخۆشی خۆم و هاوڕێبازانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە خانەوادەی بەڕێزی و خەڵکی نیشتمان خۆشەویشتی مەهاباد  بە تایبەت و خەڵکی کوردستان و نوسەران و ڕوناکبیرانی کوردستان ڕادەگەێنم.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی 

5ی جۆزەردانی 1399 کۆچی خۆری