هاونیشتمانیانی موسڵمان!

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی مانگێک ڕۆژو عیبادەت و هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، لە لایەن خۆم و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ گەرمترین پیرۆزبایی بە هانیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان و ئێران و موسڵمانانی جیهان پێشکەش دەکەم. هەروەها پیرۆز بایی بە کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدە نەمرەکان و زیندانیانی سیاسی ڕادەگەێنم، هومێدوارم لە ئاکامی خەباتی یەکانگیرو تێکڕایی، قەڵای زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندە ستەمگەرەکان لە ناوبچێ‌ و ئازادی و ئارامی باڵ بە سەر نیشتماندا بکێشێ‌ و کۆتایی بە مەینەتی و ئازارەکانیان بێ‌.

هیوادارم‌ جه‌‌‌ژنی ڕه‌‌‌مه‌‌‌زان،ببنه‌‌‌ هۆی ئاشتی ‌و تەبایی وبرایه تی له‌‌‌ نێوان  هاونیشتمانیانی کوردستان دا و هانده‌‌‌ر بێ‌ بۆ هه‌‌‌نگاونانمان به‌‌‌ره‌‌‌و یه‌‌‌کگرتوویی و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌ نێوان هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ شۆڕشگێڕه‌‌‌کانی شۆڕشی مافخوازانەو ڕەوادا.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

 2 ی بانەمەڕی 1399ی خۆری