هاونیشتمانیانی موسڵمان له کوردستان!
موسڵمانانی به‌رێز!
به‌بۆنه‌ی هاتنی جێژنی قوربان جێژنی فیداو خۆ به‌خشین و خۆ به‌خت کردن له پێناو ده‌ستوری خودا‌و بریاری ئاسمانی، پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به هاونیشتمانیانی موسڵمان کوردستان بەتایبەتی و موسڵمانان له ئێران و جیهان بەگشتی ده‌که‌م.هومێدوارم ئه‌م جێژنه ببێته هۆی ته‌بایی و یه‌کیەتی نێو ریزی جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌رچی زیاتر گه‌رم داهاتنی خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران دژ به رژیمی سه‌رکوتگه‌ری ئاخوندی له ئێران و ره‌وتی روخانی ئه‌و رژیمه ملهوڕه خێراتر بکات.له ئێستادا له زۆربه‌ی وولاتانی جیهان و له لایه‌ن هۆگرانی ئازادیی و خه‌باتکارانی دژ به رژیمی ئاخوندی و مقاومه‌تی مه‌شروعی ئێران هه‌وڵ و کاری جیددی له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی جینایه‌تکاران و به‌رپرسانی رژیمی ئێران که له ساڵی 1367 کۆچی خۆریبه‌رپرس و هۆکاری شه‌هید کرانی زیاتر لە 30000 هه‌زار زیندانی بێ تاوان به ناوه‌نده جیهانیه‌کانی پشتیوانی مافی مرۆف بناسێندرێن و هه‌وه‌رها په‌روه‌نده‌ی جینایه‌ته‌کانیان بکه‌وێته کار. ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونانه جێگه‌ی پێ زانینه‌و سازمانی خه‌بات پشتیوانی ته‌واو بۆ ئه‌و چالاکی و تیکۆشانه به که‌ڵکه ده‌رده‌برێ.به‌و هۆمێده‌ی گه‌لی سته‌ملێکراوی کورد به ویست و مافه‌کانی بگات و رژیمی دژی ئینسانی به خه‌باتی تێکرایی جه‌ماوه‌ریی و تێکۆشانی مقاومه‌تی سه‌رانسه‌ری بروخێ و خه‌ڵکی ئێران به ماف و ویسته‌کانیان بگه‌ن.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخی حوسێنی
8ی خەرمانانی 1396

