پەیامی کاک بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵکی کوردستان
هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
هۆگرانی ئازادی!
له ئیستادا خه‌ڵکی شاری بانه بەرەورووی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژیمی ئاخوندی وێستاونه‌وه‌و به پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو زیاتر له 3 که‌س له هاونیشتمان بریندار بوون و بەرەورووبوونەوە له چه‌ندین خیابان و شه‌قامی شاری بانه به‌رده‌وامه.داوا له خه‌ڵکی تێکرای شاره‌کانی کوردستان ده‌که‌م به هاواکاری و هانای خه‌ڵکی بوێری شاری بانه‌وه بچن و له روبه‌روبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان پشتیوانیان بن.به پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی گه‌یشتوون له چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌شت، پیرانشار، مه‌ریوان و سه‌قز پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵکی بانه ده‌ربریوه‌و تا دێت پشتیوانی خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان له قاره‌مانی و خۆراگری هاونیشتمانیان له شاری بانه زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنی.سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له گه‌ل ناردنی درود بۆ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری بانه، خراگریان له به‌رانبه‌ر سته‌م و بێدادی حکومه‌تی دژی ئینسانی ئاخوندی به سه‌ره‌تایه‌کی گرینگ له خه‌بات و کۆلنه‌دانی گه‌لی کورد له شۆرشی مافخوازانه‌و ره‌وا ده‌زانێ.ئه‌و خۆراگریه قاره‌مانانه‌یه له شاری بانه‌و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان نیشانی‌دا که گه‌لی ئازادیخوازی کورد له کوردستانی ئیران سووره له سه‌ر روبه‌روبوونه‌وه‌ی سته‌م و بێدادی حکومه‌تی ئاخوندی و تا گه‌یشتن به ئازادی و روخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته سته‌مگه‌ره له خه‌بات و کۆڵنه‌دان ده‌ست هه‌ڵناگرێ.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران
سکرتیری گشتی
بابه‌شیخ حسینی
5 .9 .2017

