بەڕێز کاک بابەشێخ حوسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەڕێزان ئەندامانی دەفتەری سیاسی و سەرکردایەتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 

 

سڵاوی ڕزگاری و سەربەخۆبوون.
بەبۆنەی ٤٦ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەناوی ئەنجوومەنی سیاسیی حزبی ڕزگاریی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز، ئەندامانی سەرکردایەتی، پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی جانگۆریانی ڕێی ڕزگاری و ئازادیی کوردستان دەکەین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەناوی ئازار و مەینەتییەکانی گەل لەدایک بوو، بۆ بەرەنگاربوونەوەی زوڵم، ستەم و ملهوڕییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەنگەرێکی بەرز و قایمی ئاوەدان کردەوە؛ مێژووی سازمانی خەبات پڕ لە داستانی قارەمانێتی، خۆڕاگری لە زیندانەکان و پێشکەشکردنی چەندین قوربانیی گرانبەهایە لە پێناو ڕزگاریی کوردستان و وەستاندنەوەی سیاسەتە سەرکوتکەرانەی ئەو ڕژێمە.
ئێمە لە حزبی ڕزگاریی کوردستان بە بەرزەییەوە لەو مێژووە دەڕوانین و جەخت لەسەر هاوسەنگەری، پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسییەکان و یەکڕیزیی هەموو هێزە شۆڕشگێڕەکان دەکەینەوە تا بەدیهێنانی یەکجارەکیی ئازادی، مافی دیاریکردنی چارەنووس و کۆتاییهێنان بە ستەمکاری.نەمری و سەربەرزی بۆ جانگۆریانی سازمانی خەبات و سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێی ئازادیی کوردستان.

 

 

ئەنجوومەنی سیاسیی
حزبی ڕزگاریی کوردستان