بۆ / بەڕێز سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بابەت/ پەیامی پیرۆزبایی

سڵاوێکی گەرم ....

لە یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ، گەرمترین پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتیمان پارتی رەنجدەرانی کوردستان ئاراستەی بەڕێز "بابە شێخ حوسێنی" سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانتان دەکەین ، هیوادارین هەمیشە بەردەوام و سەرکەوتووبن لە خەبات بۆ مافە نەتەوەیی یەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک هێز و لایەنێکی سیاسی لە مێژووی بزافی ڕزگاری خوازی کوردستاندا ، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە خەباتی چەکداری و خوێن بەخشین و هۆشیاری نەتەوەیی بەپێی میتۆد و پلاتفۆرمەکانی خۆی لە قۆناغە جیاوازەکاندا . ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکدا یادی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆز دەکەین ناوچەکە بەگشتی لە شەڕ و ئاڵۆزی و ململانێی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیدایە ، گۆرانکارییەکان لە هاوکێشە و نەخشە سیاسیەکاندا ئەگەرێکی بەهێزە و لێکەوتەکانی لە هەندێک وڵاتانی ناوچەکەدا دەرکەوتوون لەم پەیوەندیەوە پێویستیەکی حەتمی یە کە گەلی کورد و هێز و لایەنە سیاسیەکان لە ئامادەباشیدابن و بە هەستیاری و بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن . هیوادارین ئەم یادە شکۆدارە هاندەربێت بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلی کورد لە کوردستانی گەورەدا.

دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنتان .
سەرکەوتووبێت خەباتی نەتەوەییمان .

لەگەڵ ڕێزدا