بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێ خۆشبێت "سەیید لوقمان مودەریسی"، خاڵۆزا، پوورزا و برای شیریی جەنابتانمان پێگەیشت، کە لە کاتی کارکردندا بە ئامێری کۆمباین لە گوندی "قاراوای گەورە"ی سەر بە شاری بۆکان،گیانی سپارد.
بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی، کادر، تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش بە جەنابتان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان لە شارەکانی بۆکان، بانە، مەهاباد، ڕەبەت، سەردەشت و سلێمانی دەکەین.
خوای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامی، سەبووری و تەمەنی درێژ بە جەنابتان و خانەوادە و خزمانی سەرەبەرزی سەیید لوقمان ببەخشێت.
یادی هەمیشە بە خێر و ڕۆحی شاد بێت.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی کۆچی خۆری

