بەرزبوونەوەی دەنگەکانی پارتی «جێگرەوە بۆ ئەڵمان»ی راستڕەوی توندڕەو (AfD) لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، نیگەرانیی قووڵی لای رکابەرەکانی دروستکردووە. راپرسییەکان دەرهەق بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی «ساکسۆنی ئەنهاڵت» دەرخەری ئەوەن کە ئەگەری هەیە ئەم پارتە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە پارێزگاریی هەرێمەکە بگرێتە دەست.
ئەم پارتە جەخت لەسەر توندکردنی دۆسیەی کۆچەران و ناردنەوەی کۆچەرە نایاساییەکان دەکاتەوە؛ بەڵام چاودێران و شارەزایانی سیاسی هۆشداری دەدەن کە سەرکەوتنیان وەرچەرخانێکی مەترسیدارە و کەرتی تەندروستی و پیشەسازیی ناوچەکە بەبێ هێزی کاری بیانی تووشی پەککەوتن، قەیرانی ئابووری و گۆشەگیری دەکات. لە بەرامبەریشدا، فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمان، لەبەردەم فشارێکی گەورەدایە بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونی ئەم رەوتە توندڕەوە.

