سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ورمێ لە دوای گەمارۆدانی ئاوایی شوێنی نیشتەجێبوونیان و هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکانیان بەندکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە حکوومەتییەکان ئاوایی کەچەڵەیان گەمارۆ داوە و دواتر بە هەڵکوتانە سەر ماڵی خانەوادەی ئەم سێ هاووڵاتییە، ناوبراوانیان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری بەند کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکیەکانی گیران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.