ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی خەرمانانی ١٤٠٥، ڕازییە هاشمی، پارێزەری خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزە حکوەمەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو، بەدواداچوونی بنەماڵەكەی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا كاتی نووسینی ئەم ھەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.