ڕۆژی چوارشەممە ۴ی خەرمانانی ١٤٠٥، مەولوود رووستا، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران” سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەندکرا.

مەولوود رووستا پێشتریش، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲ی خەرمانان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەیان گیرا و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی بەندکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.